کفەر سەبا
کفەر سەبا (بە عیبری: כְּפַר סָבָא)، بە فەرمی کەفەر ساڤا، شارێکە لە ناوچەی شارۆن، لە ناوچەی ناوەندی ئیسرائیل. لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی دانیشتووانی ١١٠ ھەزار و ٤٥٦ کەس بووە. دانیشتووانی کفار سەبا نزیکەی تەواو جوولەکەن.[١]
چاودێری تەندروستی
[دەستکاری]نەخۆشخانەی مێیر دەکەوێتە شاری کفەر سەبا.[٢] نەخۆشخانەی مێیر ناوەندێکی پزیشکی گەورەیە کە ناوی جۆزێف مێیر بووە کە یەکەم سەرۆکی سندوقی گشتی نەخۆشەکان و یەکەم بەڕێوەبەری وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بووە.[٣] نەخۆشخانەکە ھەموو نەخۆشەکان، جوولەکە و عەرەبەکان وەردەگرێت، لەوانەش نەخۆشانی شارەکانی ژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتی فەلەستین، وەک قەلقیلیا.[٤]
شوێنەوارناسی
[دەستکاری]پاشماوەی گوندێکی کۆنی ئیسرائیلی لە ڕۆژھەڵاتی شارەکە دۆزرایەوە، و پێدەچێت وێرانەکانی کافارسابای کتێبی پیرۆز بێت. مۆزەخانەی شوێنەوارناسی کفەر سەبا ئەو شوێنەوارانەی لە ناوچەکەدا دۆزراونەتەوە نمایش دەکات.[٥]
کەسانی دیار
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "קובץ הרשויות המקומיות בישראל - 2018". www.cbs.gov.il (بە عیبری). Retrieved 2020-11-19.
- ^ Horowitz, Ayala (May 7, 2007). שיבא - בית החולים הגדול בישראל [Sheba - Largest Hospital in Israel]. Makor Rishon (بە عیبری). Retrieved April 26, 2019.
- ^ "Meir Medical Center history". Archived from the original on June 18, 2011. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Meir Maternity Ward Staff Save 20 Year-Old Arab Mother[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ "המוזיאון הארכיאולוגי לתולדות כפר-סבא". cms.education.gov.il. Retrieved 2020-11-19.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کفەر سەبا تێدایە. |