بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەلبێرتۆ فوجیمۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلبێرتۆ فوجیمۆری
بە ئیسپانی: Alberto Fujimori
لەدایکبوون٢٦ی تەممووزی ١٩٣٨
لیما، پێروو
مردن١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤(٢٠٢٤-٠٩-١١) (٨٦ ساڵ ژیاوە)
San Borja District، پێروو
ناوی کاتی لەدایکبوونAlberto Kenya Fujimori Inomoto
Second family name in Spanish nameInomoto
ھۆی مەرگtongue cancer
شوێنی ناشتنSanta María de Huachipa
باوکNaoichi Fujimori
دایکMutsue Inomoto
ھاوسەرSusana Higuchi، Satomi Kataoka
منداڵKeiko Fujimori، Kenji Fujimori
زمانی زگماکیزمانی ئیسپانی، زمانی ژاپۆنی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیسپانی، زمانی ژاپۆنی، زمانی ئینگلیزی
زمانی نووسینزمانی ژاپۆنی، زمانی ئیسپانی
تاوانبار بەکوشتنی بە مەبەست، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، kidnapping، embezzlement، bribery
پیشەسیاسەتوان، agricultural engineer، مامۆستای زانکۆ
پۆستەکانPresident of Peru
پەروەردەUniversity of Wisconsin–Milwaukee، National Agrarian University، Alfonso Ugarte School، University of Strasbourg
دانیشتوویBarbadillo prison
کاندید لە ھەڵبژاردنی1990 Peruvian general election، 1995 Peruvian general election، 2000 Peruvian general election

 

ئەلبێرتۆ فوجیمۆری ( ٢٨ی تەمموزی ١٩٣٨ - لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ) سیاسەتوانێکی پێروو بە ڕەچەڵەک ژاپۆنی کە لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٠ وەک پەنجا و چوارەمین سەرۆکی پێروو کاری کردووە. [١] یەکەم سەرکردەی وڵاتێکی ئەمریکای لاتین بوو کە هەرچەندە بە شێوەیەکی دیموکراسی هاتە سەر دەسەڵات، بەڵام بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات سزای زیندانی درێژخایەنی بەسەردا سەپێندرا. دەسەڵاتی فوجیمۆری بە سەرکەوتنە چاوەڕواننەکراوەکەی لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی ١٩٩٠ دەستی پێکرد. بە خێرایی چاکسازییە ئابوورییە نیۆلیبراڵیزمیەکانی جێبەجێکرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵاوسانی زۆر و ناسەقامگیری ئابووری، کە پاڵپشتی سەرەتایی لەلایەن دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان و سەربازییەکانی بەدەستهێنا. لە ساڵی ١٩٩٢دا کودەتای خۆی ئەنجامدا و پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و دەسەڵاتی نائاسایی گرتە دەست. دوای کودەتاکە ئاشکرا بوو کە حکومەتەکەی فەرمانەکانی پلانی سوپای واردی جێبەجێ کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠دا، لە بەرامبەر زیادبوونی تۆمەتەکانی گەندەڵی بەربڵاو، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە حکومەتەکەیدا، فوجیمۆری هەڵهات بۆ ژاپۆن. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ لە چیلی دەستگیرکرا و ڕادەستی پێروو کرا و لەوێ بە چەندین تۆمەت دادگایی کرا و سزا درا ، لەوانە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و گەندەڵی . ناوبراو سزای ٢٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەڵام لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دوای بڕیارێکی دادگا ئازاد کرا. دوای نۆ مانگ لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤ بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد .


ئاماژەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy