ئولا یەلپکە
ئولا یەلپکە | |
---|---|
لەدایکبوون | ٩ی حوزەیرانی ١٩٥١ |
نەتەوە | ئەڵمانی |
پیشە | ڕۆژنامەوان ئەندامی پەرلمانی ھامبورگ (١٩٩٠-١٩٨١) ئەندامی بوندێستاگ (١٩٩٠ - ئێستاکە) |
حیزبی سیاسی | پارتی چەپگر |
وێبگە | https://www.ulla-jelpke.de |
ئۆرسۆلا یەلپکە ناسراو بە ئولا یەلپکە (بە ئەڵمانی: Ulla Jelpke)، (لەدایکبووی ٩ی حوزەیرانی ١٩٥١، ھامبورگ) ڕۆژنامەوان و سیاسەتوانێکی ئەڵمانییە. یەلپکە ئەندامی بوندێستاگە و لەوێدا وتەبێژی پارتی چەپگر لە کاروباری ناوییە و بەرپرسی ئەو پارتی لە کۆمیتەی کاروباری ناوی و کۆمیتەی کاروباری یاسایی بە ئەژمار دێت.[١] ئولا یەلپکە بە ھۆی تاوتوێکردن و پشتگیری کردنی لە مافی کوردەکان لە کۆمەڵگای کوردی ناسراوەتەوە.
ژیان
[دەستکاری]ئولا یەلپکە لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە شاری ھامبورگ لە دایک بووە. لە تەمەنی تازەلاوی وەکوو جوانکار و کتێبفرۆش کاری کردووە. بەدوای ئەو بڕوانامەی دیپلۆمای وەرگرتووە و لە زانکۆدا لە کۆمەڵناسی و ئابوورزانی وانەی خوێندووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٢ ھەتا ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی یوونگ وێلت (جیھانی گەنج) لە بەرلین بەرپرسی میزی کاروباری ناوی بووە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٣ نویسیاری ھاوبەشی کۆڤاری ئۆسیێتسکی بووە.[٢]
یەلپکە جاران دوو کەڕەت لە ساڵانی ١٩٨١ و ١٩٩٠ دا لە پێڕستی کەسک-ئەلتەرناتیڤ ئەندامی پەرلمانی ھامبورگ بووە. لە ساڵی ١٩٩٠ و لە دەورەکانی ١٢یەم، ١٤یەم، ١٦یەم و ١٧یەمی بوندێستاگ ئەندامی پەرلمانی ئەڵمانیا بووە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب بوندێستاگ: ژیاننامەی ئولا یەلپکە (بە ئەڵمانی)؛ ١٢ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩.
- ^ بوندێستاگ: پەڕەی دەستپێکی ماڵپەڕی ئۆسیێتسکی (بە ئەڵمانی)؛ ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئولا یەلپکە تێدایە. |