Content-Length: 161682 | pFad | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%D8%B4%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86

ئاشوورییەکان - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاشوورییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاشوورییەکان
لقیسامییەکان
بەشێکە لەسامییەکان
زمانی زگماکیAssyrian Neo-Aramaic، Northeastern Neo-Aramaic، زمانی ئەکەدی
ئایینمەسیحییەت، Assyrian Church of the East، کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی، کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی، کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا
دانیشتووان١٬٢٣٠٬٠٠٠

ئاشوورییەکان (بە سوریانی: ܐܬܘܪ̈ܝܐ) کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی مەسیحی سامیین کە لە عێراق و سووریا و تورکیا و ئێران دەژین، ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاویان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپادا ھەیە، بەتایبەت سوێد و ئەڵمانیا. ئەندامانی ئەم نەتەوەیە سەر بە چەندین کڵێسای مەسیحی سوریانین، وەک کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سووریا، کڵێسای کاسۆلیکی، کڵێسای کلدانی و کڵێسای ڕۆژھەڵات. ھەروەھا بە زمانی دایکی خۆیان کە سوریانییە جیا دەکرێنەوە کە زمانێکی سامیی باکووری ڕۆژھەڵاتە و وەک یەکێک لە زاراوە ئارامییەکان لە شاری ڕحا سەرچاوەی گرتووە.[١]

ئاشوورییەکان لە باشووری کوردستان (دەشتی نەینەوا و پارێزگای دھۆککوردستانی باکوور (ھەکاری و توور)، ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ورمێ) و ڕۆژاوای کوردستان (پارێزگاری حەسیچە). زۆرینەیان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا بۆ ناوچەکانی دیکەی جیھان کۆچیان کردووە، لەوانە ئەمریکای باکوور، شام، ئوسترالیا، ئەورووپا، ڕووسیا و قەوقاز. کۆچەکە بەھۆی ڕووداوەکانی وەک کۆمەڵکوژییەکانی دیاربەکر، کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان (ھاوکات لەگەڵ کۆمەڵکوژی ئەرمەن و یۆنانییەکان) لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەمدا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی، کۆمەڵکوژی سێمێل لە پارێزگای دھۆک لە ساڵی ١٩٣٣، شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١٩٧٩، سیاسەتەکانی بەعس لە عێراق و سووریا، سەرھەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی دەشتی نەینەوا.[٢][٣][٤][٥]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]








ApplySandwichStrip

pFad - (p)hone/(F)rame/(a)nonymizer/(d)eclutterfier!      Saves Data!


--- a PPN by Garber Painting Akron. With Image Size Reduction included!

Fetched URL: https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%D8%B4%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86

Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy